قائیمقامیەتی دەربەندیخان ٣ مارکێت و هەرزان بازاڕ و فرۆشگا دادەخات

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان


Apr 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان  ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی قائیمقامی دەربەندیخان لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی دەربەندیخان بەهاوکاری مەفرەزەیەک لە  یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان، لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵمەتێکیان ئەنجامدا بۆ ئەو مارکێت و فرۆشگایانەی کە یاری ئاگرین دەفرۆشن. لە هەڵمەتەکەدا توانرا لە (مارکێتی هیدایەت، هەرزان بازاڕی هانە، فرۆشگای بیلال) دەستبگیرێت بەسەر بڕێکی زۆر لە یاری ئاگرین بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی دەربەندیخان دەستبەجێ هەر سێ شوێنی ناوبراو داخران.
 
قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاگاداری سەرجەم شوێنەکان دەکاتەوە کە هەر مارکێت و فرۆشگایەک (یاری ئاگرین ، جگەرەی ئەلیکترۆنی و جگەرە بەخوار تەمەنی ١٨ساڵ) بفرۆشێت ڕووبەڕووی ڕێکارەکان دەکرێتەوە، هەروەها هەڵمەتی گەڕان بۆ سەرجەم مارکێت و فرۆشگاکان بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی هێمنی و ئارامی زیاتر لە قەزاکەماندا.
 
 لەکاتی هەبوونی سکاڵا یاخود پێدانی زانیاری  پەیوەندی بە کاری لیژنەکەوە هەبێت دەتوانن ڕاستەوخۆ سەرۆکی لیژنەکە ئاگاداربکەن بەم ژمارە مۆبایلە (07702439838) 
 
کامەران کەریم