قائیمقامیەت داوا لە هاوڵاتییان دەکات بە زوویی بچن هێلکە وەربگرن

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق هێلکە


May 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەو هێلکەیەی کە وەزارەتی تەندروستیی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو لە مانگی رەمەزاندا دابەشی دەکەن، وەک یەکێک لە ماددە زیادکراوەکانی بەشەخۆراکی مانگانە تایبەت بە مانگی رەمەزان، ئێستا گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و دابەشدەکرێت.

بەشە هێلکەی هاوڵاتییان ئێستا لە بریکارەکانی خۆراکە و وەک بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی، بەشە هێلکەی هاوڵاتییان بەپێی خێزانە و هەر خێزانێک یەک تەبەق هێلکەی پێدەدرێت.

 قائیمقامیەتی سلێمانی و بریکارەکانی خۆراک داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بە زوویی بچن بەشە هێلکەکانیان وەربگرن، بەهۆی ئەوەی بریکارەکان ساردکەرەوەیان نییە و هێلکەش لە پلەی گەرمیی بەرزدا نامێنێتەوە و تێکدەچێت.

لەگەڵ هێلکەدا، بەشەخۆراکی برنج، شعریە، دۆشاو و نیشاستەش دابەشدەکرێت.

کامەران کەریم