سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی: ئه‌مڕۆ كاته‌كه كۆتایی هات
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانی
ڕێکان جەمال
زایەڵە - ئه‌و ماوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ شۆردنی تانكی سه‌ربانی هه‌مو ئەو شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنن دیاریكردبو كۆتای هات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: هه‌رشوێنێك پابه‌ند نه‌بوبێت ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئه‌و ماوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكانه‌كانی ساردەمەنی، شیرینی، چێشتخانە و چایخانە و هەمو ئەوشوێنانە خواردن و خواردەمەنی بەرهەم دەهێنن بۆ شۆردن و پاككردنه‌وه‌ی تانكییه‌كانیان، دیاریكردبو كۆتای هات، له‌كاتی سه‌ردان و پشكنیی لیژنه‌كان ئه‌و شوێنانه‌ی پابه‌ندنه‌بون ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
وتیشی، یه‌كێك له كاره‌سه‌ره‌كییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، پاراستنی ته‌ندروستی گشتیی و پابه‌ندكردنی شوێنه‌كانه به‌رمه‌ج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌تی ته‌ندروستی، بۆیه به‌هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رما هه‌روه‌ها بۆ رێگریكردن له‌مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌كاتی ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كانیان به‌وردی له شۆردن و خاوێنكردنه‌وه‌ی تانکی سەربانی شوێنه‌كان ده‌پرسنەوە.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، جگه‌له ئه‌و نه‌خۆشییه وه‌رزییانه‌ی به‌هۆی پیسبونی ئاوه‌وه مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌یان لێده‌كرێت، تانكی سه‌ربانی بەشێک لە شوێنەکان ژەنگی کردوە، به‌شۆردن و به‌پاككردنه‌وه خاوێن نابێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه پێویستیان بەگۆڕین هەیە، چونکە و به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ژه‌نگ یه‌كێكه له‌و مادانه‌ی لەش توانای شیكردنه‌وه‌ی نییه، بۆیه له‌ناوگه‌ده و له‌شدا ده‌نیشێت و مرۆڤ توشی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان و شێرپه‌نجه ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردو، بۆ شۆردن وخاوێنكردنه‌وه‌ی تانكی سه‌ربانیان، قائیمقامیەتی سلێمانی ماوه‌ی حه‌وت رۆژی بۆ هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنن دیاریكردبو راشیگه‌یاندبو دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی دیاریكراو هەرشوێنێک پابەند نەبوبێت دەستبەجێ دادەخرێت.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: