ناسر ئەلرزووقی دووبارە وەکوو سەرۆکی فیدراسیۆنی کاراتێ ئاسیا هەڵبژێردرا

(0) / / ورزش / زایەڵە کاراتێ ئاسیا


Jul 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی کاراتێ ئاسیا بە مەبەستی هەلبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ ئەو فیدراسیۆنە ڕۆژی چوارشەمە 28ی مانگی پووشپەڕ، بە ئامادەبوونی سپیونز سەڕۆکی فیدراسیۆنی جیهانی و هەروەها سەرۆکەکانی فیدراسیۆنە ئاسیاییەکان لە مالێزیا بەڕێوەچوو و لە ئاکامدا دیسان ناسر ئەلرزووقی ئێماراتی وەکوو سەرۆکی فیدراسیۆنی کاراتێ ئاسیا هەڵبژێردرا.
 
دووهەمین خولی پێشبڕکێیەکانی پارێ کاراتێ و نوزدەیەمین خولی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی کاراتێ ئاسیا بەرواری 30 پووشپەڕ تا 1ی مانگی گەلاوێژ لە شاری مولاکای مالێزیا‌ بەڕێوە دەچێت.
 
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی