​ خاتوو ئەمینی دیسان وەکوو ئەندامی لێژنەی فەنی فیدراسیۆنی کاراتێ جیهان دەستنیشان کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەشرەف ئەمینی وەرزش کاراتێ


Jul 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خاتوو ئەشرەفی ئەمینی دیسان وەکوو ئەندامی لێژنەی فەنی فیدراسیۆنی کاراتێ جیهان دەستنیشان کرا.

خاتوو ئەشرەفی ئەمینی بۆ دوویەمین جاری پەیتا پەیتا وەکوو ئەندامی ڵێژنەی فەنی فیدراسیۆنی جیهانی کاراتێ دێتە ئەژمار.

جگە لە خاتوو ئەمینی نوێنەرانی وڵاتەکانی میسر، بەریتانیا، سپانیا، ئێمارات، هێند، سووئیس، ئەرجەنتین، سەنگال و تورکیا دەنێو لێژنەی فەنی فیدراسیۆنی جیهانیدا بوونیان هەیە.

پاش هەڵبژاردنی خاتوو ئەمینی بۆ جاری دووهەم ئەوا ناوبراو لە کوبوونەوی ئونڵاینی لێژنەی فیدراسیۆی جیهانیدا بەشداری کردووە.

بڕیار وایە دەستوورەکانی ئەو لێژنەیە لە بۆداپێستی مەجارستان هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهانی پێشکەش بە هەموو ئەندامانی ئەو لێژنەیە ببێت.

ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی