ڤینیسیۆس: رۆناڵدۆ نمونەی بەرزی منە
(0) /
زایەڵە - ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بەدەستهێنانی درێسی ژمارە 7 لە یانە شاهانەییەکەدا، کە پێشتر ئەفسانەی یانەکە لەبەری دەکرد.
ئەکاونتەکانی ڕیال مەدرید لە سۆشیال میدیا ڤیدیۆی ڤینیسیۆسیان بڵاوکردەوە کە باسی ژمارە نوێی درێسی وەرزی داهاتوو دەکات.
ڤینیسیۆس دەڵێت، دڵخۆشم و سوپاسگوزارم دوای ئەوەی هەڵبژێردراوم بۆ پۆشینی ئەم درێسە، کە پێشتر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و خوانیتۆ لەبەریان کردووە.
ئەستێرەی سامبا ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم وەرزێکی نایاب لەگەڵ ڕیال مەدرید بەرێبكەم.. ڕۆناڵدۆ نمونەی منە و ئیلهام بەخشە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: