نوسەرێک لەبارەی پێنجوێن وبەرواری ٨ ی ٨ بۆزایەڵە دەدوێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە پێنجوێن


Aug 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا نوسەر بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ٨-٨-١٩٤٦دا بومەلەرزەیەکی وێرانکەر پێنجوێنی هەژاند ، وبەهۆیەوە خەڵکەکەی ئاوارەی دەشتایی وگوندەکانی سنورەکەبوون و چەندشەووڕۆژێکیان لەژێرکەپردا ولەدەرەوەی ماڵەکاندا بەسەربرد ، گەڕەکی بەنگەڵە لەوساتەوەختەدا دروستبووەوناوەکەشی واتا ناوی (بەنگەلە) ناوێکی هیندییەوواتاکەی بەکوردی (کەپر)دەگەیەنێ،ولەوسەروەختەدا ژمارەیەک هیندی لەپێنجوێندا بوون .لە٨-٨-١٩٨٨ شەڕی ماڵوێرانکەری هەشت ساڵەی نێوان عێراق ـ ئێران بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوانی هەردوو وڵات وەستێنرا ، کەپێنجوێن بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیەکەی کەدەکەوێتە نێوانی عێراق وئێران یەکەم پریشکی شەڕەکەی بەرکەوت ،کەبەهۆی ئەوشەڕەوێرانکەرەوە سەرلەبەری خانوودام ودەزگاکان بەمزگەوتەکانیشەوە  ڕوخێنراولەگەڵ زەویدا تەختکراو، دانیشتوانەکەی ئاوارەی شاروشارۆچکەکانی تربوون.

وتیشی:لە٨-٨-١٩٩١لەنێوکەلاوە وێران وخاپورکراوەکانی شاری پێنجوێندا لەلایەن کۆمەڵێک هونەرمەندوگەنجی خوێنگەرم ودڵسۆزی شارەکەوە جاڕی دامەزراندنی تیپێکی شانۆیی درابەنێوی (تیپی شانۆی خامۆش)مەبەستیش لەناونانی بەخامۆش وەک ڕێزێک بوو بۆشاعیری گەورە مامۆستا(حەسەن نادر)کەنازناوی شیعری خامۆش بوو ،ودیوانێکی شیعریشی بڵاوبۆتەوە هەربەناوی (خامۆش)وە ،ولەئێستاشدا لەشاری سەیدسادق شەقامێک کراوەبەناوییەوە.دوای چەندساڵێک ناوی تیپی شانۆی خامۆش گۆڕدرا بەتیپی نواندنی پێنجوێن ومۆڵەتی فەرمی لەوەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە١٣-٣-١٩٩٩پێدرا . لە٨-٨-٢٠٠٦بۆیەکەمین جارولەدوای کۆمەڵێک هەوڵی بەردەوام ولەلایەن ژمارەک گەنجی پڕوزە،وخامەبەدەست وڕۆشنبیرودۆستی وشەوفەرهەنگی کوردییەوە گۆڤارێک دەرچوێنرا بەناوی (هەوێن)ئامانج لەناونانەکەشی ئەوەبوو کەبکرێتەهەوێنێک بۆدەرچواندن وبڵاوکردنەوەی گۆڤاروڕۆژنامەی تر.

ڕونیشیکردەوە: بەداخەوە ئەم گۆڤارەش تەنها  ٤ ژمارەی لێدەرچوو ،هۆکاری سەرەکی دەرنەچونی ژمارەی دیکە قەیران وکێشەی دارایی بوو،بەدڵنیاییەوە گەرپڕۆژەکەبەردەوام بوایە لەئێستادا دەبوە ئەرشیف ودۆکۆمێنتی زۆروزەوەند بۆپێنجوێن ودەوروبەری .

یەکەم گۆڤارکەلەپێنجوێندا دەرچوێنرابێت لەساڵی ٦-٦-١٩٧٢دابوەبەناوی  بەرهەمی باخ  واتا ٥١ساڵ پێش ئێستاو،دوای ئەویش هەوێن دێت کەبەدووەمین ئەزمون هەژماردەکرێت .من لەوبەروارەدا هەرهێندەم لەبیروزیهندابوو تایبەت بەپێنجوێن ، چ بەڕێزێکیش زانیاری تری لایەئەوا بەسوپاسەوە دەتوانێت بیخاتەسەرمەڵۆی زانیارییەکان ودەوڵەمەندتری بکات .

کامەران کەریم