وەزارەتى خوێندنى باڵا ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بڵاودەکاتەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
خوێندنی باڵا
هەرێمی کوردستان
زایەڵە - لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و ناوەندى وەرگرتن بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتى ئەزمونەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراو لەلایەن وەزارەتى پەروەردە ئاڕاستەى قوتابخانەکان کراوە.
لەو چوارچێوەیەشدا دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەتوانن لەمڕۆوە سەردانى خوێندنگاکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)، لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەوەش هاتووە کە پێویستە خوێندکاران بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیمە) دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: