ھاوڵاتییەک لە پێنجوێن بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروبای مین لەسلێمانی ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی کاتژمێر ٧ ی ئەمڕۆ ١٥-٩-٢٠٢٣ لە گوندی ھۆشیاری سەر بە ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن ، دانیشتوویەکی ئەو گوندە بەناوی میقداد قادر حەسەن بە ھۆی تەقینەوەی مینێکەوە پێیدا دەستبەجێ گیانی لەدەستدا .
بەناوی دەزگای گشتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکەین و خودای بەخشندە ناوبراو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوری بەخانەوادەکەی بدات .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: