واژۆ کۆکرایەوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆکردنەوەی واژۆ کوردستان مووچە


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک واژۆ کۆکرایەوە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق ناچار بکرێت مانگانە راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکات.
بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنە کوردییەکان واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوا دەكەن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ لە بەغدادەوە بنێردرێت.
بەگوێرەی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی واژۆکان 53 واژۆیە و بڕیارە ئاراسەتەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە دەگدانەوە، تاکو وەزارەتی دارایی عێراق ناچار بکرێت لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش راستەوخۆ دابەش بکرێت.
لەلایەکی ترەوە، سروە محەمەد رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆی کردووە و نوسیوویەتی "بەشانازییەوە واژووم کرد لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێستا مانگی تشرینی یەکەمە و مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولیان وەرنەگرتووە.
کامەران کەریم