کارگەیەکی قیر لە سلێمانی سووتا و قوربانی لێکەوتەوە
(0) /
زایەڵە - لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کارگەیەکی قیر لەسەر رێگەی تانجەرۆ ـ سلێمانی، سووتاوە و تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و قوربانیش هەیە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، ڕایگەیاند بەهۆی سووتانی کارگەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندارن و رێژەی سووتاوییەکەیان زۆرە.
وتیشی :ئەوەی گیانی لەدەستداوە گەیەنراوەتە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری و سێ بریندارەکەش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: