کۆمپانیای دانەغاز: تێکڕای زیادەی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی %3 بووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێم کوردستان داناغاز


Nov 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی کە لە چەند کێڵگەیەکی غازی هەرێمی کوردستان کار دەکات، ڕاپۆرتی داهات و بەرهەمی ئەم ساڵی بڵاو کردووتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "لە %3 بەرهەمیان لەهەرێم زیادی کردوە،

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی: بەرهەمهێنان لە نۆ مانگی ڕابردووی ئەم ساڵدا 112 ملیۆن بەرمیل بووە، بەمەش تێکڕای زیادەی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی %3 بووە کە ڕۆژانە دەکاتە 38 هەزار و 200 بەرمیل نەوت.

"بڕی شایستەی وەرگیراو لەم نۆ مانگەی ڕابردوودا 238 ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا 167 ملیۆن دۆلار بووە، بەمەش جیاوازیی لە شایستە دارایی وەگیراو 71 ملیۆن دۆلارە."

سەبارەت بە دانەوەی قەرزەکانیش، "بڕی 70 ملیۆن دۆلارە و قەرزی کۆمپانیاکە لە 108 ملیۆن دۆلار بۆ 28 ملیۆن دۆلار کەم دەکاتەوە."

"کۆمپانیاکە پێرل پترۆلیۆم کە سەرپەرشتی و چاودێریی بنیاتنانی کێڵگەی کۆرمۆر 250 دەکات، بەم زووانە دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە."

کامەران کەریم