هەولێر لە تۆمارکردنی شێرپەنجەدا لە عێراق یەکەمە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر شێرپەنجە کوردستان


Nov 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دکتۆر سورا یاسین، بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق،  لە ساڵی 2023دا 43 هەزار و 62 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. ئەوە لەکاتێکدا لە ساڵی 2022دا 39 هەزار و 68 تووشبوو تۆمارکرابوون.

زۆرترین ئەوانەی ساڵی رابردوو لە عێراق تووشی شێرپەنجە بوون تەمەنیان 70-74 ساڵە.

"لەسەر ئاستی پارێزگا، زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان لە هەولێر تۆمارکراوە کە لە هەر 100 هەزار کەس 143.8 کەس تووشی شێرپەنجە بوون".

"لەسەر ئاستی پیاوان، هەولێر یەکەمە و لە هەر 100 هەزار پیاو 128.4یان تووشی شێرپەنجە بوون. لە ژنانیش هەولێر هەر لە پلەی یەکەم دێت و لە هەر 100 هەزار ژن 159.4یان تووشی شێرپەنجە بوون".


کامەران کەریم