زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەران

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە کوردستان


Nov 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ئومێد سەباح سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا: ئەوەی لە تواناماندابێت دەیکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت  و دوانەکەوێت.

وتیشی: وەزارەتی دارایی عێراق هەموو خەرجییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دابینکردووە کە بریارە سەرەتای ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ڕونیشیکردەوە:حکومەتی عێراق تەمویلی ئەو سێ مانگەی دیکەی مووچە دەنێرێت و هەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش دەکات.

هێمای بەوەشکرد:هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە یاسای یەک بازنەیی ئەنجام دەدرێت و یەکلابۆتەوە.

کامەران کەریم