هەڤاڵ ئەبوبەکر:نابێت رۆژمێری دابەشكردنی مووچە لە 30 رۆژەوە ببێتە 31 رۆژ و زیاتر

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڤاڵ ئەبوبەکر مووچە


Nov 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: لەگەڵ داواكاریی مامۆستایان و مووچەخۆرانداین و پێویستە مووچەی مووچەخۆران 30 رۆژجارێك دابەشبكرێت و دەشڵێت، "پێشنیازمانكردووە حكومەت لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان دابنیشن.

راشیگەیاند:،كە مووچە دوادەكەوێت كاریگەری لەسەر ژیان و بازاڕی هەموو لایەك دەبێت و پێویستە حكومەت بگاتە ئەنجامێك لەگەڵ مامۆستایاندا و نابێت رۆژمێری دابەشكردنی مووچە لە 30 رۆژەوە ببێتە 31 رۆژ و زیاتر.

ئاشكراشیكرد: ئەگەر كێشەی خوێندن چارەسەرنەكرێت زیان لە 10 ساڵی داهاتوومان دەدات و پێویستە لەگەڵ حكومەتی عێراق دانیشتن ئەنجامبدرێت و ئەگەر مووچەی مووچەخۆران دەدرێت با پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.

کامەران کەریم