ئەندازیارێکی خۆراک بۆ زایەڵە هۆکاری بوونی پەڵە لە هێلکەدا لێکدایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هێلکە تەندروستی


Nov 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەشکر حەمید ئەندازیاری  خۆراک بەزایەڵەی ڕاگەیاند: هێلکە خۆراکێکی پێویستە بۆ تەندروستی  مرۆڤ هەندێک جار لە کاتی شکاندنی هێلکە دوو جۆر پەڵە لە هێلکەدادروست دەبێت .

وتیشی:  پەڵەی خوێن کاتێک دروست دەبێت زەردێنەی هێلکە لەناو بۆری ڕەحم مریشک دێتە خوارەوە  لە ناو بۆری رەحم موولولەی خوێنی باریک دەپچرێت لە کاتی هێلکە دانان دا بەشێک لە موولولەی خوێن دەێتە ناو زەردێنەی هێلکەوە .پەڵەی خاڵی گۆشت لەکاتی هاتنە خوارەوەی زەردێنەی هێلکە لە بۆری ڕەحم دا لە مریشک دا هەندێک پارچەی شانە لە لایەن هێکەکەوە هەڵدەگیرێت لە بۆری هێکەدان دا دواتر دەچێتە زەردێنەی هێلکەکەوە بە پێی  

(USDA , egg safety board)
ئەو هێلکانە پەڵەی خوێن  یان پەڵیەی گۆشت یان تێدایە سەلامەتن و کاریگەری نی یە بۆ سەر تەندروستی بەڵام لە ڕووی چێژبینین زۆر کەس ناتوانێ بیخوات.

ئەندازیارەکەی خۆراک ڕونیشیکردەوە: بەڵام خواردنی هێلکە بە کاڵی تەندروست نی یەو مەترسی هەیە بۆ تووشبوون بە بەکتریای سالمۆنێلا.

کامەران کەریم