هاکان دێمیر ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی باسکەی ئێران لەو تیپە جودا بووەتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باسکە ئێران


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری خەڵکی تورکیای تیپی نیشتمانی باسکەی ئێران، ڕاهێنەری تیپی مانیسای تورکیای لەئەستۆ گرتووە.

هاکان دێمیر ڕاهێنەری خەڵکی تورکیا کە ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی باسکەی ئێرانی لە ئەستۆدایە، وادیارە کە ئێستا لەگەڵ تیپی مانیسای تورکیا ڕێککەوتووە و لەسەر کورسی ئەو تیپە دادەنیشێت.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە تا کۆتایەکانی مانگی گوڵان، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێران درێژەی هەیە و هێشتاکوو دۆخی ئامادبوونی بوونی لە تیپی ئێراندا ناڕوونە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەتی تیپی مانیسا، هەواڵی ئامادەبوونی هاکان دێمری وەکوو ڕاهێنەر لەو تیپەدا پشتڕاست کردۆتەوە و نوسیویەتی" بەڕێز دێمیر بەخێرهاتنی گەڕانەوەی دووبارەتان دەکەین بۆ نێو بنەماڵەی مانیسا"

کەژاڵ حەمیدی