یەکەم گەشت لە سەرەتای سالی نوێ لە لایەن گرووپی هەریری من بۆ بەرزاییەکانی کچی کافر ئەنجامدرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش هەریری من شاخەوانی کوردستان


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی هەریری من یەکەم گەشتی لە ساڵی نوێزاینی بۆ بەرزاییەکانی ناوچەی کچی کافر ئەنجامداوە.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەڕۆیی هەریری من: کچی کافر یەکەم گەشتی شاخەوانی هەریری من بوو لە ساڵی نوێ کە ڕۆژی دوشەممە ٢٠٢٤/١/١  گروپی شاخەوانی هەریری من یەکەم گەشتی شاخەوانی  خۆی ئەنجام دا  بۆ کچە کافر لە دامنی چیای کلاو قاسم و گوندی کەوەرتیان، کە شوێنێکی دلفرێنە کە گروپی شاخەوانی هەریری من بەتیمێک ئەم گەشتیان سازکردوە
 بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی داوە: لەدەستپیەکدا کاتژمیر ٨ی بەیانی  لەهەریر بەرێکەوتین بۆ زنجیرەی چیای کلاو قاسم و گوند و کەوەرتیان کاتژمێر ٩ تیمی گرووپ  گەیشتن بۆ دەستپیەک 
تەواو رێنمایەکان وەرگیران بۆ شوێنی مەبەست ئەویش کچە کافرە شوێنێکە لە بەرنامەی گرووپ بوو 
لە کاتژمێر ١٢نیوەرۆ گەیشتین بەم شوێنە بە پێشێرەوی کردنی ئەم تیمە لەلایەن کاکە حسن خۆشناو  بەریوەچوو و دوای ٢کاتژمیر پشودان گەراینەوە ئەشکەوتی کەوەرتیان کە لە دامنی چیایەکەدا هەبوو  دوای کاتژمێر ٤:٣٠تیمەکە گەیشتە شوێنی دەستپیەک ئەم گەشتەش بەسەرکەوتوی تەواو بوو سوپاس بۆ خودای گەورە کە هەموو سەلامەت بوون