سەرکردەیەکی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆزایەڵە: وڵاتێکی دەوڵەمەند و تراژیدیایەکی بەردەوام،ھەرێمی کوردستان  وەک نمونە

(0) / / گفتگو / زایەڵە عەلی حاجی زەڵمی بزووتنەوە حکومەتی هەرێم کوردستان


Jan 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی حاجی زەڵمی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لەبەربەرژەوەندی حزبی و شەخسی خۆیان ناتوانن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بگەنە ڕێکەوتن بۆئەوەی قەیرانی مووچە چارەسەر بکرێت.

عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەم ھەموو دەردو پەتایە کە جەستەی ھەرێمی کوردستانی داتەنیوە، بەتایبەت لە زەمەنی بەناو دیموکراسی و ھاوپەیمانی سیاسی ھەمەجۆرو فرەرەنگ و حکومەتی بەناو بنکە فراوان وراگەیاندنی دەیان نەخشەو پلانی ئابووری و فرۆشتنەوەی ئایدۆلۆژیاو ستراتیژی بێکرداری و پڕۆگرامی پان و پۆڕی ئابووری، دەرکردنی یاساورێساو رێنماییە بێبەرھەمەکانیان و کردارەکانی مەسح و روپێوو دەرھێنانی نەوت و دۆزینەوەی بیرە نەوتی زیاترو ھەبوونی دەیان سەرچاوی کانزایی و داھاتی دیکەی بەنرخ و پڕ خێرو بەرەکەتە دەبوایە بەپێی ئەو ھەموو نەخشەو پلان و پڕۆگرامە ئابووریە پان و درێژانەو بەپێی ئەو بودجە زەبەلاحە، دەبوایە ئێستە دانیشتوانی کوردستان بە سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و رەگەزی و ئایینی و مەزھەبی و ھۆزو تیرەکانی دیکەیەوە گەلێک زیاتر لە دانیشتوانی وڵاتانی ئەمریکاو ئەوروپاو چین و ژاپۆن و دانیشتوانی کەنداوی خوارووی سنووری عێراق زیاتر  خۆشترو ئارامترو ئاسوودەتر بژیانایە، دەبوایە ھەندێک لە دانیشتوانی ئەو وڵاتانە لەبەر بێکاری و ناجێگیری باری ئابووری و سیاسییان پەنایان بۆ ئەم وڵاتە پڕ خێرو بەرەکەت و کاروبارە زۆرانە بھێنایەو داوای مافی پەنابەرێتی مرۆیی، یان سیاسیان لێبکردینایەوە، لە ھەمانکاتدا نەخۆشخانەی فرە پێشکەوتووی وەھاشی تیادابوایە، کە نەک ھەر ھاوڵاتی و سەرکردەو لێپرسراوو سەرەک وەزیرو سەرکۆماری خۆمانی تیادا چارەسەر بکرایە، بەڵکو ھاوڵاتیانی وڵاتەکانی دیکەو سەران و بەرپرسانی نەخۆشی ئەو وڵاتانەشی تیادا چارەسەر بکرایە، نەک دەیان ملیۆن دۆلار لە چاوتروکانێکدا بۆ چارەسەری پزیشکی گەورەترین کەسایەتی وڵاتمان لەوڵاتانی دیکە خەرج بکرایەو ھاووڵاتی سادەو ساکاری تریش بەدەست دیارترین دەردو نەخۆشی خۆی و منداڵەکانیەوە بناڵێنێت و کەچی لە سادەترین خزمەتگوزاری ئاسایی پزیشکی وچارەسەرەکان بێبەش و مەحروم بێت.

وتیشی: ئەمە سەرەڕای ئەمانە هەمووی لەبەربەرژەوەندی حزبی و شەخسی خۆیان ناتوانن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بگەنە ڕێکەوتن بۆئەوەی قەیرانی مووچە چارەسەر بکرێت  چونکەزیاتر لە چوار مووچەی فەرمانبەران ومامۆستایان و خانەنشینان و پێشمەرگە و هتد نەدراوە سەرەڕای ئەوەش چەندین موچە و لەتە مووچە و چارەکە مووچەی ساڵانی ڕابردووی ئەم دەسەڵاتە کەڵەکە بووە لەسەر شانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران لەلایەکی تریشەوە خەم ساردی و ئاوڕنەدانەوە لەداوای ڕەوای مامۆستایان پڕۆسەی پەروەردە لەم زۆنەی ئەملادا توشی شەلەل بوەبەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە کەچی ئەم دەستەڵاتە بێ خەمە بە وشەیەک وەڵامی مامۆستایانی ناڕازی ناداتەوە  زۆر کەمتەرخەمە لەئاست داوای ڕەوای مامۆستایان.بەداخەوە. 

کامەران کەریم