حکومەتی عێراق 618 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق بەغدا هەولێر


Jan 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2024ـدا. 
 ئەو 618 ملیار دینارەی کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێداوە، قەرز و سولفە نییە، بەڵکو ناردنی ئەو پارەیە لە پشکی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەی 2024ـدا.
حکومەتی عێراق پێشووتر بڕی 700 ملیاری دەنارد وەکو قەرز، بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو بڕەی کەمکردووەتەوە، لەوبارەوە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو گوتی، "دوای وردبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لێکدانەوە و خەمڵاندنەکانی عێراق بۆ مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە 615 ملیار دینار خەمڵێندراوە و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ لێکدەدرێت و مووچەی پێ دابەشدەکرێت."