شاندێکی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم بەغدا کوردستان هەڵبژاردن کۆمیسیون


Jan 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كۆبێته‌وه‌، وته‌بێژى كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت: گفتوگۆ له‌باره‌ى دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین.

 جومانه‌ غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندێكى كۆمسیۆن سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

به‌پێى فه‌رمانێكى هه‌رێمى كه‌ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركراوه‌، بڕیاربوو له‌ رۆژى 25ى شوباتى 2024 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تیكرده‌وه‌ بتوانێت هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رێت له‌كاتى خۆیدا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 3ى كانونى دووه‌م، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكى تیمى رۆژنامه‌وانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند: نووسراومان بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ كه‌ ناتوانین له‌ رۆژى 25ى شوباتى 2024دا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رین.

کامەران کەریم