شاندێكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە حکومەتی هەرێم کوردستان بەغدا


Jan 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە سبه‌ی سێشه‌ممه‌ شاندێكی حكومه‌تی كاربەڕێكەری هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكەن، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌مواری یاسای بودجه‌ی 2024 .

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی كانونی دووەمی 2024 پێگەی "بغداد الیوم" بڵاویكرده‌وه‌، بڕیارە سبه‌ی سێشه‌ممه‌ شاندێكی حكومه‌تی كاربەڕێكەری هه‌رێم بە مەبەستی تاوتوێ كردنی هەموای یاسای بودجەی 2024 سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆببنەوە.

دوێنێ یه‌كشه‌مه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوویه‌وه‌ و بڕیاریدا (618 ملیار) دینار بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت بە مەبەستی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ، ئەمە لە كاتێكدایە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12ی ساڵی ڕابردووی دابەش نەكردووە و تائێستاش لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی رانەگەیاندووە.

کامەران کەریم