فەرماندەیێکی ئێرانی: هەموو جمووجوڵەکان لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوا لەژێر چاودێری سوپای پاسداران دایە
(0)
فەرماندەی هێزی وشکانی سوپا ڕایگەیاند: هێزە هەواڵگری و فەرمانبەرانی هێزی وشکانی سوپا، چاودێری هەموو هەوڵ و جووڵەیەک لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوا دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەردار محەمەد پاکپووڕ فەرماندەی هێزی وشکانی سوپا لە سەردانێکیدا بۆ سنوورەکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، باسی لە ئامادەبوونی بەتەواوێتی، پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی سنوورەکان و چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایش لە کۆمەڵگا کرد و ڕایگەیاند: لە سەردانەکەمان بۆ بنکە و هێزەکانی ناوچەی باکووری ڕۆژئاوا و قەرارگای عاشورای هێزی وشکانی سپا، هێزەکان لە ئامادەیی تەواو و پێداویستییەکانیش بەپێی پێویست بوون.
ناوبراو بە ئاماژە کردن بەوەی کە هەموو هێزەکان بە ورەی بەرز و ئامادەیی تەواو لە ناوچەکەدان، وتی: دۆخی سنوورەکانی ناوچەی باکووری ڕۆژئاوا بەتایبەت ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە ئاستێکی باشدایە و هێزە هەواڵگری و فەرمانبەرانی هێزی وشکانی سپا، چاودێری هەموو هەوڵ و جووڵەیەک لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوا دەکەن و بەتەواوێتی ئامادەی ئەون تاکوو ڕووبەڕووی هەرچەشنە جووڵەیەک لە دژی سنوورەکانی وڵاتەکەمان ببنەوە.
تێبينيێك بنێرە: