کەپیتانی ئێران ناودێری باشترین نێوانکاری جامی نەتەوەکانی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا جامی نەتەوەکان


Feb 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ میدیای قەتەری کەپیتانی ئێرانی وەکوو ناودێر بۆ باشترین نێوانکاری جامی نەتەوەکانی ئاسیا ناساند.
 
عەلیڕەزا جەهانبەخش، کەپیتانی تیپی نیشتمانی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە لایەن میدیای "ئەلکاس"ی قەتەرەوە لە‌ نێوان 3 ناودێردا بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین نێوانکاری ئەو تورنومێنتە جێگیر بووە.
 
جەهانبەخش نومایشێکی زۆر باشی گێڕا و 7.30 سەرپشکیشی بەدەستهێنا و لەو تورنومێنتەدا وەکوو باشترین یاریزانی ئێران هەڵبژێردرا.
 
میدیاکانی قەتەری وێڕای جەهانبەخش، موسا ئەلتەعمری ئەستێرەی ئوردۆن و ئەحمەد فەتحی نێوانکاری تیپی قەتەریان وەکوو ناودێر بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین نێوانکاری جامی نەتەوەکانی ئاسیا هەڵبژاردووە.
 
کەژاڵ حەمیدی