دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە مادەی هۆشبەر کوردستان


Mar 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا .

لەكاتی گەڕان و دەرچوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لەنزیک تونێلی دەربەندیخان سەرقاڵی لێكردنەوەو دزینی پارچەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگربوون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتباران بووە.

لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ح، أ، ر  -  ب، ش، م)  بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کامەران کەریم