چالاکی شاخەوانان کوردستان لە دواین ڕۆژی هەینی ئەوساڵدا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان کوردستان سەقز


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ دوایین چالاکی شاخ و چیاگەڕی لە دوایین  هەینی ساڵی 1402ی هەتاوی و ماڵئاوایی لە ساڵی پێشوو ڕێکەوتی ۲۵ی ڕەشەمێ بەڕێوەچوو.

 
کۆ بوونەوەی ژمارەیێکی زۆری چەن سەد کەسی  لە شاخەوانان و چالاکانی ژینگەپارێزی یانە و گرووپەکانی شاری سەقز، سەرەتا  هەڵکشان بۆ لووتکەی کێوی ڕووش و پاشان  یەک گرتن بۆ ڕێو ڕەسمی پێشوازی لە ساڵی نوێ لە داوێنی چیای ڕووش.
گروپی شاخەوانی هەتاوی سەقز وەک ساڵانی پێشوو هەستان بە 
یادکردنەوەی  ماتەمین  لە ۳۷مین ساڵیادی تراژێدیای هەلەبجەی شەهید و پاشان شان بەشانی هاوڕێیانی دیکەی شاخ گێڕانی ئاهەنگ و داگیرسانی ئاگری نەورۆزی کوردی  و پیرۆز کردنی هاتنی خاکەلێوە لە هەموو نەتەوەی کورد لە هەموو دنیا.

ڕاگەیاندنی چالاکی شاخەوانی کوردستان.