قائیمقامی سلێمانی: لە مانگی رەمەزاندا چاودێرییەکان زیاتر دەکەین
(0)
قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت ، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا چاودێرییەکانیان چڕتر دەکەنەوە و رێگە بە گرانکردنی نرخ و ساغکردنەوەی خوارن و کاڵای زیان بەخش نادەن و ھەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای توند دەکرێتەوە .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ نیسانی ٢٠٢١، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامی سلێمانی کۆبوەوە و پلانی لیژنەکان بۆ مانگی رەمەزان دانرا.
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند ، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لیژنەکان چاودێرییەکانیان چڕتر دەکەنەوە و بەرۆژ و شەو سەردانی ھەموو ئەو شوێنانە دەکەن کە خواردن و پێداویستی تێدا دەفرۆشرێت ، ووتیشی رێگە بە گرانکردنی نرخ و ساغکردنەوەی خوارن و کاڵای زیان بەخش نادەن و ھەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەکرێتەوە، لیژنەھاوبەشەکانیشی راسپارد لە پێناو تەندروستی و بەرژەوەندی گشتی خەڵک بەوردی بەدواداچون بکەن و رێگە بەھیچ جۆرە سەرپێچییەک نەدەن .
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ، لەپاڵ بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن ، لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامی سلێمانی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆ پارێزی لە کۆرۆنا دەکەن لە ھەموو ئەو شوێنانەی کە بە مەرج رێگە بەکارکردنیان دراوە لەئەگەر پابەند نەبونیان بەرێکارەکان رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە و لەئەگەر بەردەوام بونیان لەسەر سەرپێچی شوێنەکانیان دادەخرێت.
قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لە لیژنەھاوبەشەکان کرد لە بەرامبەر بەدواداچون و چاودێرییەکانیان و ئەو ھەنگاوانەی کە ناویانە بۆ پاراستنی ژیانی خەڵک داواشی لێکردن وەک ھەمیشە بەگیانی دلسۆزی و پەرۆشیەوە لە بەدواداچون و کارەکانیان بەردەوام بن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: