باندێکی گەورەی لەشفرۆشی دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە لەشفرۆشی کوردستان کۆمەڵایەتی


May 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پۆلیسی رەسافە لەبەغدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەڵمەتێکی ئەمنی فراوان لە ناوچەی بەغداد جەدیدە ئەنجامدراوە، بەپێی راگەیاندراوەکەی پۆلیس بێت ژمارەیەکی زۆر ''لەشفرۆش و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر''یان دەستگیرکردووە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەڵمەتی هێزەئەمنییەکانی  ئاشكراكرد كە ماوەی چەند رۆژێكە لەناوچەی كەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا دەستیان پێكردووە.
 
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هێزە ئەمنییەكان لەمیانەی هەڵمەتە فراوانەكەدا، كە تەواوی ناوچەی كەڕادەی گرتەوە، 118 كەسی بیانییان دەستگیركرد كە لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكاندا سەرقاڵی سواڵكردن بوون و بوونە هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان.
 
لەناو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكاندا، 41 مناڵ هەن، كە لەلایەن كەسوكارییانەوە ناچار بە سواڵكردن كرابوون.
 
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەمیانی هەڵمەتە ئەمنییەكەدا، هێزەكانیان لەناو یەكێك لە هۆتێلەكانی ناوچەی كەڕادە، پێنج كەسیان بەتۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیركرد، كە لەشێوەی باند كاریان دەكرد.
 
کامەران کەریم