زانیاری نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا

(0) / / کردستان / زایەڵە زەوی کارمەند


May 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئاوات عەزیز، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  له‌باره‌ی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، پاش ڕەزامەندی وەزارەت زەوییەکان دابەشدەکرێن، لە هەنگاوی دواتردا فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە.
وتیشی، ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە، تا ئێستا لە وەزارەت سێ کۆبوونەوە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی دیاریکردنی ژمارەی زەوییەکان، داوا لە شارەوانییەکان کراوە ئەو زەوییانەی کە هەیانە لە سنووری ماستەرپلانی شارەوانی خۆیان دیاریبکەن.
هێمایبەوەشکرد،تا ئێستا شوینەکان دیاری نەکراوە، بەڵام هەر شارەوانییەک چەند زەوی هەبێت بە نووسراو ئێمەی لێ ئاگادار دەکاتەوە، ئێمەش دەیبەین بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، واتە فەرمانبەران لە سنووری شارەوانییەکانی خۆیان لە زەوییەکان سوودمەند دەبن.
ڕونیشیکردەوە، ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکانە بەشی فەرمانبەرانی سنوورەکە ناکات، هەر بۆیە داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کراوە، کە ئەوزەوییانەی بە ناوی شارەوانی نییە بخرینە سەرناوی وەزارەت.
باسی لەوەشکرد، سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتنی زەوی لەلایەن فەرمانبەرانەوە ڕایگەیاند، دابەشکردنی زەوییەکان بەپێی خاڵبەندی دەبێت کە مەرجە فەرمانبەر ٨ خاڵ بۆ سەرەوەی هەبێت، بەپێی ساڵی خزمەت، منداڵ، هەروەها ئەگەر خۆی و خێزانەکەی فەرمانبەر بن دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە، بەڵام کامیان خاڵی زۆرتر بێت ئەوەیان وەریدەگرێت.

کامەران کەریم