کۆمیسیۆن لەبارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بڕیاری نوێی دا

(0) / زایەڵە کۆمسیۆن هەڵبژاردن


May 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بڕیاریدا کە کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خێزانەکانیان بتوانن بنکەی دەنگدانیان بگوازنەوە بۆ ئەو شوێنەی خۆیان لێ کاندید کردووە، و بڕیارەکە تا ئەو کاتە کاری پێدەکرێت کە وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتایی دێت.

دەشڵێت، کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا جارێکی دیکە دەرگای نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە هەرێم بکاتەوە، بۆ ئەوەش بریارە هەفتەى داهاتوو وادەى نوێکردنەوە کە کۆتایی بێت، بۆیە ئەم بڕیارەش هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە 5ی ئەیلوولى وەک وادەی نوێ بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان پێشنیازکردووە.

کامەران کەریم