لە دەنگدانی گشتیدا دوو ملیۆن و ٦٨٣ ھەزار و ٦١٨ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە دەنگدان کوردستان هەڵبژاردن


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سبەینێ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بە پێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق دوو ملیۆن و ٦٨٣ ھەزار و ٦١٨ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.

ھەر بە پێی ئامارەکە، زۆرترین ژمارەی دەنگدەر لە سنوری پارێزگای سلێمانییە کە  یەک ملیۆن و ٨ ھەزار و ٤١٢ دەنگدەرە، وە ھەولێریش ٩٣٣ ھەزار و ١١٥ و لە دھۆک ٦٨٢ ھەزار و ٧٩١ کەس و لە ھەڵەبجە ٥٩ ھەزار و ٣٠٠ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.

ھەروەھا بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەکە ھەزار و ٢٦٦ بنکەی دەنگدان و شەش ھەزار و ٣١٨ وێستگەی دەنگدان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کراونەتەوە.

کامەران کەریم