پارێزگای هەولێر داوا لە خاوەن کار و کۆمپانیاکان دەکات مۆڵەت بە کارمەندان بدەن بۆ دەنگدان

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە دەنگدان هەولێر هەڵبژاردن


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر، داوا لە خاوەن کار و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەتى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکات، ڕێگە بە کارمەندانیان بدەن بچنە دەنگدان، وتیشی: "سەرجەم ڕێگاکان و بازگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریش کراوەیە و هاتووچۆى هاووڵاتییانیش ئاساییە."

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە "خاوەن کار و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەتىی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، سبەى 2024.10.20، لە ماوەى دیاریکراوى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدانى گشتیى کە مافى هەموو هاووڵاتییەکە لەو ڕۆژەدا بە ئازادانە بڕواتە سەر سندووقى دەنگدان و دەنگ بدات، 

بڕیارمان دا سەرجەم کۆمپانیا و خاوەنکارانى کەرتى تایبەت ماوەى 2 کاتژمێر مۆڵەت بدەن بە کارمەند و کرێکارانیان، تاکو لەو مافەى خۆیان بێبەشن نەبن و بەشداربن لەو پڕۆسە 
دیموکراتییە و دەنگ بدەن.

کامەران کەریم