ئامارێکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران راگەیەندرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە جیابوونەوە هاوسەران


Jun 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەنیا لە مانگی چواری ئەمساڵدا لە عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان، زیاتر لە پێنج هەزار خێزان هەڵوەشاونەتەوە. 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، تەنیا لە مانگی چواردا پێنج هەزار و 537 حاڵەتی جیابوونەوە لە پارێزگاكانی عێراق جگە لە كوردستان تۆمار كراوە.

ئەنجوومەنەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، لە بەرانبەر ئەو جیابوونەوانە، لە مانگی چواردا 21 هەزار و 851 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاكان و دەرەوەی دادگەكان تۆمار كراوە، ئەم ڕێژەیەش بۆ وڵاتێكی 50 ملیۆنی زۆر كەمە.

 دەڵێت، ئێستە ڕێژی جیابوونەوە لە ساڵێكدا گەیشتووەتە 70 هەزار كەس، ئەمەش پێمان دەڵێت، قەیرانێكی گەورەی خێزان لەم وڵاتەدا هەیە.

کامەران کەریم