بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە


Jun 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سكاڵای تۆماركرد كە جانتایەكی لێدزراوە پارەو ئاڵتونی تێدا بووە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتباربدۆزرێتەوەودەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو جانتایەدا كە تۆمەتبار بردبووی .

لە ئیستادا تۆمەتبار ( ق،ع، ر لەدایكبووی 1987 ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .

کامەران کەریم