چوار ملیۆن هاوڵاتی عێراقی لەسەرانسەری جیهان پەنابەرن
(0) /
زایەڵە - سەرۆكی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت, خەمڵاندنەكان جەختدەكەنەوە لەبوونی (4)ملیۆن پەنابەری عێراقی لە سەرانسەری جیهان, كە بەشێوەیەكی سەرەكی, لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەڵمانیاو بەریتانیاو وڵاتانی تری ئەوروپا و هەندێك لە وڵاتانی عەرەبی.
فازیڵ غەراوی, سەرۆكی ناوەندەكە, لەبەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: لەساڵی (2015)تا ساڵی (2013), (753)هەزارو (323)هاوڵاتی عێراقی كە تەمەنیان سەروی (18) ساڵە, داواكاری مافی پەنابەرێتیان پێشكەش بە وڵاتانی ئەوروپا كردووە.
نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی (20) حوزەیرانی وەك رۆژی جیهانی پەنابەران دەستنیشانكردووە, بۆ وەبیرهێنانەوەی جیهان بە پاراستنی پەنابەران.
نزیكەی 184 ملیۆن مرۆڤ لەسەرانسەری جیهان لە دەرەوەی وڵاتەكانی خۆیان دەژین, كە نزیكەی (2.5%) ژمارەی دانیشوانی جیهان دەكات,(37%) ئەو رێژەیەش وەك پەنابەر لەوڵاتان دەژین.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: