تیپی نیشتمانی تیکواندۆی ئێران دەگاتە کووریای باشوور

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تێکواندۆ


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تیکواندۆی وڵاتی ئێران بە مەبەستی ئامادەبوون لە کێبەرکێیەکانی موندیال دەگاتە کووریای باشوور.

مێهدی عابدینی، موحەمەد حوسەینی یەزدانی، عەلی خۆش روو و ئەبولفەزلی زەندی لە کۆڕی پیاواندا و مێلیکا میر حوسەینی یەلدا وەلی نەژاد ساغر مرادی و مەهلا موئمن زادە لە کوڕی خانماندا پێکهاتەی تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران پێک دێنن.
ڕەزای ئێمان زادە و فاتیمە سەفەرپوور ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی ئێران لە ئەستۆ دەگرن.

پێشبڕکێیەکانی 2024ی موندیالی تیکواندۆی ئێران، بەرواری 11 تا 13ی مانگی پووشپەڕ بە شێوازی تیپی لە شاری (چانچئون)ی وڵاتی کووریای باشوور بەڕێوەدەچێت.

شایانی ئاماژەیە کە تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران لە خولی پێشووی ئەو کێبەرکێیانەدا توانیویەتی نیشانی زێڕی بەشی پیاوان و نیشانی بۆڕۆنزی بەشی تێکەڵا بەدەست بهێنێت.

کەژاڵ حەمیدی