گرووپی شاخەوانی مەقان و گەشتێکی هاوبەشی دوو ڕۆژە بۆ لووتکەی شاخی هەڵگورد

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش هەڵگورد


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی مەقان بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپی شاخەوانی ئایەندە گەشتێکی دوو ڕۆژەوە و شەو مانەوەیان ئەنجام داوە بۆ سەر بەرزاییەکانی شاخی هەڵگورد

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی مەقان: گرووپەکەمان گەشتێکی دوو رۆژە و یەک شەوەی بۆ بێرمە سارد و لووتکەی شاخی هەڵگورد ئەنجامدا بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپە جوانەکە، گروپی شاخەوانی ئایندە.

بەشتی ڕاگەیاندن گوتی:  لە رێگەی گوندی ناوەندەوە بەڕێکەوتین بۆ بناری چیای هەڵگورد گەشتێکی شەومانەوەمان ئەنجامدا. 
  دوای نوێژی بەیانی بە بڕیاری سەرپەرشتیاری هەردوو گروپ بڕیارمان دا بەیەک  تیم بەبەژداری 27ئەندام بەرەو لوتکەی هەڵگورد سەرکەوین
ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیمان بوو چاومان بە زۆربەی  گرووپە شاخەوانیەکان کەوت. 

سوپاس بۆ خوا گەشتەکە بە سەلامەتی و سەرکەوتوویی کۆتایهات.