ناساندنی شاری یەزد وەکوو میوانداری باڵەی یانەکانی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە کوردستان وەرزش باڵە


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سکێرتێری کونفیدراسیۆنی باڵەی ئاسیا لە نامەیەکدا بە شێوازی فەرمی، شاری یەزدی وەکوو شاری میوانداری کێبەرکێیەکانی پاڵەوانێتی یانەکانی پیاوانی ئاسیای 2024 ناساند.

بە گوێرەی ماڵپەری فیدراسیۆنی باڵە، لە درێژەی گرێبەستی هاوکاری کونفیدراسیۆنی باڵەی ئاسیا لەگەڵ کۆمپانی باڵەی ڤورلد، کێبەرکێ پاڵەوانێتی یانەی پیاوانی ئاسیا لە ساڵی 2024 هەر وەکوو  ڕووداوە نێودەوڵەتییە گرنگەکانی دیکە لە ژێر چاودێری شەریکی بارزگانی فیدراسیۆنی جیهانی باڵە واتا باڵەی ڤورلد بەڕێوەدەچێت.

ئەو ڕووداوە وەرزشییە هەموو ساڵێک لە کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەدا بەڕێوەدەچوو کە بە پێشنیاری ئێران ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی ئەو ڕوودواوە بۆ مانگی خەرمانان گواسترایەوە.

کەژاڵ حەمیدی