کاتی گرێبەستی هێمیلتون لەگەڵ فێراری ڕاگەیندرا
(0) /
زایەڵە ـــ سەرۆکی تیپی فێراری ئیتالیا وردەکاری گرێبەستی لوئیس هێمیلتۆن لەگەڵ تیپەکەی ئاشکرا دەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی گوڤاری ئابووری تایمز، فردریک ڤاسۆر، سەرۆکی فێراری گوتی لوئیس هێمیلتۆن، پاڵەوانی حەوت خولی جیهان و شوفێری مێرسێدێس بێنز گرێبەستێکی 3 ساڵەی لەگەڵ ئەو تیپە ئیتالییە واژۆ کردووە.
لە سەرەتاکانی ئەوساڵدا ڕاپۆرت درا گرێبەستی هێمیلتۆن لەگەڵ فێراری تەنا بۆ چند وەرز بووە بەڵام ڕێک کاتەکەی ڕانەگەیندرا.
فردریک ڤاسۆ گوتیشی: لوئیس هێمیلتۆن دەبووا هەڵیبژێردرای ناوبراو لە ساڵەکانی 2025، 2026 و 2027 زۆرترین بەختی بووە بۆ بەدەست هێنانی پلەی پاڵەوانێتی لە تیپی فێراریدا.
لوئیس هێمیلتۆنی 39 ساڵ تەمەن ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردوو، بە هۆی بردنەوەی گرەند پێری بەرتانیا سەد و چوارەمین سەرکەفتنی خولی پرۆفشناڵی خۆی تۆمار کرد.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: