بڕیاری خەرج كردنی دوو مووچە بۆ هەرێم درا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە هەرێم پێشەوا هەورامانی


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - تەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بڕیاری خەرج كردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی دا.
 
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەدوای پەیوەندی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا.
 
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ هەریەكە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە و بڕیاری خەرج كردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمیان داوە.