شاندێکى هەرێمى کوردستان بۆ هاوتاکردنى مووچە سەردانى بەغداد دەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان مووچه


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عومەر جەبار، سەرۆکى کۆمەڵەى کورتەباڵاکانى کوردستان :بڕیارە هەفتەى داهاتوو شاندێکى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى هاوتاکردنى مووچەى خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان لەگەڵ عێراق، سەردانى بەغداد بکات.

لەکۆبوونەوەى رۆژى چوارشەممەى رابردووى ئەنجوومەنى وەزیران بڕیاردراوە، شاندێک بەسەرۆکایەتیى وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى سەردانى بەغداد بکات بە مەبەستى هاوتاکردنى مووچەى خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتى فیدراڵ.

شاندەکە داواى هاوتاکردنى مووچەکانیان دەکەن و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیران، وەزیرى دارایی و وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى فیدراڵ کۆببنەوە.

سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا بەغداد رەزامەندى نەداوە، بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستى مووچەى خانەنشینانى هاوشێوەى هاوتاکانیان لە عێراق ئامادەکردووە و ئەگەر بڕیارى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان جێبەجێبکرێت، ئەوا کەمترین مووچەى خانەنشینان لە 220 هەزار دینارەوە دەکرێتە 600 هەزار دینار.

کامەران کەریم