زانیاری لەسەر ئەو كەسە ئاشكرابوو كە ترەمپی برینداركرد

(0) / / جهان / زایەڵە ترەمپ کوردستان ئەمریکا تیرۆر


Jul 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی ئەمریکا وردەکاری نوێیان سەبارەت بە هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ ئاشکرا کرد لە میانی گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، لە کاتێکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی دیاریکردنی ناسنامەی تاوانبارن دوای کوژرانی، چونکە ناسنامەی لەگەڵ خۆیدا هەڵنەگرتبوو.

میدیاکان لە زاری سەرچاوەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیەوە بڵاویانکردەوە، ئەو کەسەیان دەستنیشانکردووە کە گومانی لێدەکرێت لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا تەقەی لە ترەمپ کردووە، تەمەنی ٢٠ ساڵە و خەڵکی ویلایەتی پێنسیلڤانیا بووە.

هەروەها تۆڕەکە بڵاویکردەوە، تا ئێستا دیوانی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ناوی تۆمەتبارەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام وێنەیەکی سەرەتایی بڵاوبووەتەوە.

لە کاتێکدا میدیا ئەمریکییەکان ڕایانگەیاند تاوانبارەکە ناسێنراوە، دەڵێن ناوی "تۆماس ماتیۆ کرۆکس"ە، تەمەنی ٢٠ ساڵە و خەڵکی بێتێل پارک لە ویلایەتی پێنسیلڤانیایە کە نزیکەی ٤٠ میل لە باشووری کۆمەڵگەی باتلەرەوە دوورە.

کامەران کەریم