وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی پێنج مانگی ئەمساڵی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە وەرزش دارایی


Jul 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی پێنج مانگی ئەمساڵی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد؛ نزیکەی سەدا 88.5ـی نەوتییە و تەنها سەدا 11.5ـی نانەوتییە.

وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا داهاتی پێنج مانگی ساڵی 2024ـی عێراقی (نەوتی و نانەوتی) ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، کۆی گشتیی داهاتی پێنج مانگی ئەمساڵی عێراق، 54 تریلیۆن و 703 ملیار و 848 ملیۆن و 603 هەزار دینار بووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەو بڕە پارەیە، 48 تریلیۆن و 455 ملیار و 60 ملیۆن و 171 هەزار دینار، داهاتی نەوتی بووە کە دەکاتە سەدا 88.5ـی کۆی گشتیی داهاتی پێنج مانگی ئەمساڵی عێراق.

لەبارەی داهاتی نانەوتیش، وەزارەتەکە ئەوەی خستووەتە ڕوو، شەش تریلیۆن و 788 ملیار و 431 ملیۆن و 731 هەزار دینار داهاتی نانەوتیی پێنج مانگی ئەمساڵی عێراق بووە کە دەکاتە نزیکەی سەدا 11.5 لە کۆی گشتیی داهاتیی وڵات.

کامەران کەریم