تووشی شکست نەبوونی ئسپانیاییەکان لە 27 فیناڵی گەورە و بەناوبانگدا
(0) /
زایەڵە ـــ یانەکان و تیپی نیشتمانی ئسپانیا بە گشتی لە 27 فیناڵی تورنۆمێنتی گەورەدا هیچ تووشی شکست نەبوون و بەردەوام سەرکەوتن.
تیپی نیشتمانی ئسپانیا شەوی یەکشەممە لە بەشی فیناڵی یۆرۆ 2024ی شکستی بە تیپی بەریتانیا هێنا و بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا. کەوابوو تیپەکانی ئسپانیایی چ یانەیی و چ نیشتمانی لە 27 فیناڵی تۆرنۆمێنتە گرنگەکاندا (لیگی پاڵەوانان، لیگی ئەورووپا، کێبەرکێ پاڵەوانێتی جیهان و ئەورووپا) هیچ نەیاندۆڕاوە و تووشی شکست نەبوون.
23 ساڵە ڕەوتی سەرکەفتی ئسپانیاییەکان بەردەوام درێژەی هەیە و دواین دوڕانیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 2001 لە دیداری چارەسازی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا. تیپی نیشتمانی ئسپانیا ئێستاکە وەکوو پڕشانازیترین تیپی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا دێتە ئەژمار.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: