لەسلێمانی تەرمی پیاوێک لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
(0) /
زایەڵە - سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاد، لەگەڕەکی زەرگەتە تەرمی پیاوێکی تەمەن 43 ساڵی خەڵکی شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە و دوای ئەوەی براوەتە پزیشکیی دادی و توێکاری بۆ کراوە، دەرکەوتووە، سێ رۆژە گیانیلەدەستداوە.
وتیشی، "پیاوەکە هیچ شوێنەواری فیشەک یان لێدانی بە جەستیەوە نەبووە و بە قەدەری خوا گیانی لەدەستداوە و نەخۆشی شیزۆفرینیای هەبووە
ئاماژەی بەوەشکرد، بەتەنیا ژیاوە و کە گیانی لەدەستداوە کەس ئاگای لێی نەبووە، دوای ئەوەی بۆنەکەی بڵاوبووەتەوە دراوسێکانی چوونەتە ماڵەکەوە، ئەوانیش کەسوکارەکەیان ئاگادارکردووەتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: