ئێران وەکوو میوانداری پێشبڕکێیەکانی تێنیسی M200 و M400 هەڵبژێردرا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران وەرزش تێنیس


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بە پێ داواکاری فیدراسیۆنی تێنیسی ئێران، و ئەرێلێدانی فیدراسیۆنی جیهانی، کێبەرکێیەکانی تێنیسی M200 و M400 بە میوانداری وڵاتی ئێران بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تێنیس، لە درێژەی سەفەری داوودی عەزیزی بۆ بەریتانیا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی لێژنە جیاوازەکانی فیدراسیۆنی جیهانی تێنیس، پێشنیاری ئێران لەمەڕ میونداری ئێران بۆ کێبەرکێیەکانی M200و M400 هاتە ئاراوە کە پاش لێکۆڵینەوە ئەو میواندارییە لە ئەستۆی ئێران نرا.

ئەمجارە بۆ یەکەمین جارە کەوا ئێران لە ریزی تەمەنی پێشەنگەکاندا میوانداری ئەو ئاستە لە یارییەکان دەگرێتە ئەستۆ، بڕیار وایە کێبەرکێیەکان M200 مانگی خەرمانان لە شاری تاران و لە یانەی ئستقلال و کێبەرکێیەکانی M400 ساڵی 2025 لە دوڕگەی کیشدا بەڕێوە بچێت.

کەژاڵ حەمیدی