تیمی شاخەوانی هەڵۆکانی کۆیە گەشتێکی شاخەوانی تایبەتی ئەنجامدا بۆ بەرزاییەکانی گۆمی بێکودیان

(0) / / ورزش / زایەڵە کوردستان شاخەوانی کۆیە


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی هەڵۆکانی کۆیە گەشتێکی شاخەوانی دوو ڕۆژە و یەک شەو مانەوەیان ئەنجام داوە بۆ گۆمی بێکۆدیانی سەرنجڕاکێش و ئەو دەڤەرە

دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی هەڵۆکانی کۆیە: گەشتێکی دووڕۆژ و شەوێکمان ئەنجامدا بۆ پڕژە و تاڤگەی کانیە ڕەش و گۆمەسەرنج ڕاکێشەکەی بێکۆدیان، کاتژمێر (٩)ی بەیانی دەستمان بەبەرنامەی گەشتەکە کرد لەپڕژێ بۆکانیە ڕەش بە بینینی سروشتی جوان و دیمەنی ڕازاوەی بەفر و کانیاو و گوڵ و جوانی سروشتەکەی هێواش هێواش هەنگاو بەرەو گۆمی بێکۆدیان و مانەوەی شەوێک لەئامێزی سروشت و گۆمی بێکۆدیان بو شەوێکی ئارام و خەوێک یەکجار تایبەت بو بەیانی لەدەنگی قاسپەی کەو و باڵندەی ناوچەکە وەخەبەرهاتین و دوای خواردنی نانی بەیانی و مەلەکردن لەئاوی بەفروو تەزیوی گۆم هەنگاومان بەرەو خوارناو 
بەسەلامەت گەشتینەوە خاڵی دەسپێک .

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: لەم گەشتە توانیمان چالاکی ژینگەی ئەنجام بدەین لە تاڤگەی کانیە ڕەش و پڕژێ 
سوپاس بۆمامۆستا سۆرانی ئازیز بۆچرکاندنی وێنەکان.