تاجی پادشایەتی مالیزیا لەسەر ئیبراهیم ئەسکەندەر نرا
(0) /
زایەڵە - یەکێک لە ملیاردێرەکانی مالیزیا بە ناوی سوڵتان ئیبراهیم ئەسکەندەر تاجی پادشایەتی وڵاتەکەی لەسەرنرا.
سوڵتان ئیبراهیم ئەسکەندەر، تەمەنی 65 ساڵانە، خەڵكی ویلایەتی جەوهەرە لە بەشی باشووری وڵاتەکە کە هاوسنوورە لەگەڵ سەنگافورە، وەک 17 ەیەمین پادشای وڵاتەکە تاجی پادشایەتی لەسەر نرا.
لە رێورەسمی تاج لەسەرنانەکەدا ناوبراو بەڵێنی دا هەوڵەکانی بۆ گەشەپێدانی وڵاتەکە و بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی چڕبکاتەوە.
مالیزیا خاوەنی سیستمێکی پادشایەتییە بە شێوەی خولی، هەر پێنج ساڵێک جارێک یەکێک لە حاکمی نۆ ویلایەتی وڵاتەکە رکابەری دەکەن بۆ بردنەوە.
کامەران کەرم
تێبينيێك بنێرە: