ئەگەری بەهێزی پێدانی وەزارەتێکی گرینگی ئێران بە کوردێکی سوننە
(0) /
زایەڵە – عەبدولکەریم حسێن زادە نوێنەری کورد و سوننەی نەغەدە و شنۆ لە پەرلەمان، یەکێک لە بەربژێرەکانە بۆ بوون بە وەزیر لە ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران.
کارگرووپی دیاری کردنی وەزیری ڕێگا و شارسازی کابینەی مەسعوود پزیشکیان لیستێکی ١٠ کەسی ئاشکرا کرد کە تێیدا ناوی عەبدولکەریم حسێن زادە دەبینرێت وەکوو کاندیدایێکی بەهێز بۆ ئەو پۆستە.
حسێن زادە نوێنەری کورد و سوننەی نەغەدە و شنۆ لە پەرلەمانە و هەمێستاکە ئەندامی کۆمسیۆنی ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمانە.
تێبينيێك بنێرە: