گەرمای بەتین كۆتایی دێت ە پایزێكی سارد چاوەرێی هەرێم و عێراق دەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما کەشناسی


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەخشەی کەشوهەوا ئاماژە بە دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات لە هەفتەی کۆتایی مانگی تەمموزدا، هاوکات شارەزایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن پاییزی داهاتوو باراناوی و سارد بێت. 

پلەکانی گەرما لە ماوەی ئەمرۆ و سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەدا لە سەرتاسەری عێراق بەرز دەبنەوە، بە بەراورد بە پلەکانی گەرما کە دوێنێ دووشەممە تۆمارکراون، لە کاتێکدا لە دوای ئەوە لە ماوەی پێنج ڕۆژی کۆتایی مانگی تەمموزدا دەست بە دابەزین دەکەن، لەگەڵ پێشبینییەکان هیچ شەپۆلێکی گەرما لە ماوەی ١٢ ڕۆژی داهاتوودا نابێت. 

پسپۆڕان دەڵێن لەم ڕۆژانەدا شەو بۆ ماوەی نزیکەی دوو خولەک بۆ هەر ڕۆژێک درێژدەبێتەوە ، هاوکات درێژی شەو مانای ئەوەیە کە کاتی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی ڕووی زەوی ئەو گەرمایەی کە هەڵگیراوە لە تیشکی خۆرەوە دەربدات کە دەبێتە هۆی جیاوازی پلەکانی گەرما لە کاتژمێرەکانی یەکەمی بەیانیدا و دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت تا ٢٢ی ئەیلوولی داهاتوو کە درێژی شەو و ڕۆژ یەکسانە.

کامەران کەریم